ئه‌و کاته‌ی دڵشاد کوێستانیم ناسی، نه‌مده‌زانی خه‌ریکی هونه‌ری شێوه‌کارییه ، ته‌نها وه‌ک شاعیرێک ده‌مناسی ، وه جار جاره‌ش له‌ژێر لێوه‌وه وشه‌ی ده‌کرده پۆله مه‌لێک و به ئاسماندا له شه‌قه‌ی باڵیان ده‌دا.
دڵشاد، به کۆڵێ خه‌می نیشتیمانه‌وه زێدی خۆی جێده‌هێڵێت و ڕوو له هه‌نده‌ران و نامۆییه‌کانی هه‌نده‌ران ده‌کات، له‌وێش یه‌ک به یه‌کی ئه‌و خه‌مانه‌ی ڕه‌نگ ده‌کات و زه‌ماوه‌ندی ڕه‌نگ و وشه‌و ده‌نگ ، پێکڕا ده‌ستپێده‌کات.
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی، میوانداری هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر دڵشاد کوێستانی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن بن که ماوه‌كه‌ی 10:39 خوله‌كه.