کوژرانی سه‌رۆکی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده، کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا ، له چۆنیه‌تی کوژرانه‌که‌یه‌وه بۆ چۆنیه‌تی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی یان فڕێدانی بۆ ناو ده‌ریا. به مانایه‌کی تر وه‌ک چۆن ژیانی ئه‌م گه‌وره تێرۆریسته جیهانیه مشت و مڕی له‌سه‌ر بوو ، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش مردنه‌که‌ی ژماره‌یه‌ک پرسیاری بێ وه‌ڵامی هێشتۆته‌وه.
ڕێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان، ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌ی ئه‌مریکا له پاکستان کردی بۆ کوشتنی بن لادن ، له هه‌مان ده‌میشدا زۆرێک له ڕێکخراوه ئیسلامیه میانڕه‌وه‌کان هه‌رهیچ نه‌بێت تائێستا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
هێشتاش قسه و باس گه‌رم و گوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا جیهانی پاش بن لادن جیهانێکی ئارام و پارێزراو ده‌بێت ؟
ئایا ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانی تر که هه‌مان ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینه‌ی ئه‌لقاعیده‌یان هه‌یه و ستراتیژیه‌تی توندڕه‌وانه به‌کار ده‌هێنن چ جۆره ڕوانینێکی تریان ده‌بێت؟
کوژرانی بن لادن هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییانه‌ی زۆرێک له وڵاتانی ئیسلامی عه‌ره‌بیان گرتۆته‌وه ، چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاینده‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه؟
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی خۆت ده‌توانێت له‌و خانه‌یه‌ی خوراوه تێبینیـیه‌کانی خۆت بنووسیت.