کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمکاری عه‌ره‌ب دواخرا بۆ مانگی سێی ساڵی داهاتوو که بڕیار بوو له‌مساڵدا و له عێراق بکرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت هۆکاری دواخستنی کۆبونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نائارام و پشێویه سیاسیانه‌وه بووه که ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه.
هوشیار زێباری ده‌شڵێت ، ساڵی داهاتوو ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه هه‌ر له عێراق ده‌کرێت و دواخستنه‌که‌ش له‌سه‌ر داوای وڵاته‌که‌ی بووه ، پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بدا کرابوو.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز زێباری ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌کات ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراق بۆ پشتیوانی سه‌رهه‌ڵدانی شیعه‌کانی به‌حره‌ین په‌یوه‌ندی نییه به دواخستنی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه , وه ده‌شڵێت هه‌رهیچ نه‌بێت له ئێستادامتمانه نییه که ئه‌و بارودۆخه‌ی له ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بدا دروستبووه تا ساڵی داهاتووش کۆتایی پێبێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:30 خوله‌که.