پاش ئه‌و دانیشتنه تایبه‌ته‌ی له په‌رله‌مانی عێراقدا کرا بۆ لێپێچینه‌وه له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ،ئێستا ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه هه‌یه له کۆمیسیۆن.
ئاڵا تاڵه‌بانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت هێشتا ئه‌و دانیشتنی لێپێچینه‌وه‌یه کۆتایی نه‌هاتوه ، به‌ڵام پێده‌چێت هاوڕاییه‌ک له نێو ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا هه‌بێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانیدا کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:46 خوله‌که.