حه‌سه‌ن یاسین، شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێت پێی وانیه کوژرانی ئوسامه بن لادن ببێته هۆکارێک بۆ فراوان بوونی پانتاییه‌کانی شه‌ڕی دژه تێرۆر.
به‌ڕێز یاسین له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌شڵێت به دووری نازانێت بۆ له‌مه‌ودوا تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده کاریزمای ئوسامه بن لادن وه‌ک وێنه‌یه‌کی کاریزمایی به‌کار بێنێت بۆ کاریگه‌ری خستنه سه‌ر هه‌وادارانی ڕێکخراوه‌که.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کێ له هه‌موو که‌س له پێشتره له‌ناو تێرۆریسته‌کانی ئه‌لقاعیده‌دا تا جێی بن لادن بگرێته‌وه ، حه‌سه‌ن یاسین ، شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی ده‌ڵێت ، به‌دووری نازانێت ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری بێت ، به‌ڵام ده‌شڵێت له‌وانه‌شه زه‌واهیری که‌سێکی تر دابنێت و خۆی له پشت دیمه‌نه‌کانه‌وه بمێنێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:18 خوله‌که.