ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقدا جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی کردووه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و چۆنیه‌تی هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت هه‌ر کۆبونه‌وه و دیدارێک بێت به هه‌نگاوێکی گونجاوی ده‌زانێت وه‌ک ئۆپزسیۆن و وه‌ک لایه‌نی کۆمه‌ڵی ئیسلامیش دیالۆگ به ڕیگای سه‌ره‌کی چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخه‌کان ده‌زانێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به دانانی مه‌رج بۆ به‌شداریکردن یان نه‌کردن له‌و دیالۆگانه‌دا ، به‌ڕێز حه‌کیم ده‌ڵێت نازانێت بۆ ده‌بێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئۆپزسیۆن وه‌ک مه‌رج لێی بڕوانرێت له ده‌مێکدا ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن باسی ده‌که‌ن بریتیه له پڕۆژه‌یه‌ک بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:58 خوله‌که.