عیماد ئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی له پارێزگای سلێمانین هۆکار هه‌یه بۆیه له‌وێ دانراون، چونکه پێشێلکارانی یاسا کاری نه‌گونجاویان ده‌کرد.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت له کۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیدا هه‌مان هه‌ڵوێستی پێشومان دووباره‌کردۆته‌وه که پێویسته هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه کار بکرێت بۆ به‌ره‌و پێشچون له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت وگۆی له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:42 خوله‌که.