له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا، مه‌لا کرێکار جاریکی تریش ئه‌و فه‌توایه‌ی دژی شاعیر شێرکۆ بێکه‌س دابووی ، نوێی کردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئێستاش کوژرانی شێرکۆ بێکه‌س شه‌رعه.
شێرکۆ بێکه‌س ده‌ڵێت مێژووی ئه‌و فه‌توایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختی نوسینی شیعری ( حه‌مه بچکۆلی بۆیاخچی) و ئه‌و کاته‌ی مه‌لا کرێکار له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بووه.
شێرکۆ بێکه‌س باسیش له‌وه ده‌کات هه‌رگیز به بیریدا نایه‌ت سوکایه‌تی به به‌ها ئاینیه‌کان کردبێت و ڕیز بۆ هه‌موو ئاینه‌کان وه‌ک یه‌ک داده‌نێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، شێرکۆ بێکه‌س ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده بۆ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه مه‌لاکان له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی ووتار بده‌ن ، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی مه‌لاکان گووتویانه به‌شیک بووه له داواکانی خه‌ڵک. وه ده‌شڵێت هه‌ر له به‌رده‌رکی سه‌را داوای کردووه ، کریسچیانه‌کان و ئێزدیه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جوله‌که‌ش هه‌بن هه‌موو له به‌رده‌رکی سه‌را سرووتی ئاینیان هه‌بوایه ، تا دیمه‌نه‌که ته‌واو بوایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:11 خوله‌که.