وا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌چێت ناکۆکیه‌کانی نێوان سه‌رۆکی ئێران و ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روادێ و زیاد ده‌کات ، به شێوه‌یه‌ک کاریشی کردۆته سه‌ر کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌شه‌وه.
سه‌فه‌ر ئه‌زیزی ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له کۆلیژی هارنینگ له دانیمارک ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه ئه‌م ناکۆکیانه ببنه هۆکارێک بۆ لادانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پۆسته‌که‌ی به‌ر له ته‌واو بوونی واده‌ی چوار ساڵه‌که‌ی.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌زیزی باسیش له هه‌ڵوێسته‌کانی ئۆپزسیۆنی سه‌وز ده‌کات و چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتنی ئه‌م ئۆپزسیۆنه‌ی ناوخۆی ئێران له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی ده‌که‌ونه به‌رده‌ستی و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانیشی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:06 خوله‌که.