له پاش کوژرانه‌که‌ی ئوسامه بن لادن سه‌رۆکی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌پێده‌چێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و پاکستان جۆرێک گرژی به‌خۆوه ببینێت.
مارینا ئۆتاوه‌ی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوه‌ندی کارنیگی ئینداومێت بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی چوارده‌وه‌ری له‌ناوبردنه‌که‌ی بن لادنیان داوه‌هۆکارن بۆ ڕوانینێکی نوێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان واشنتۆن و ئیسلام ئاباد.
خانم ئۆتاوه‌ی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بێ متمانه‌یی سه‌ریهه‌ڵداوه له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا به‌ڵام واشنتۆن پاکستانێکی دۆستی پێ باشتره وه‌ک له‌وه‌ی دوژمنی بێت.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوه‌ندی کارنیگی ده‌شلیت پێی وانیه کوژرانی بن لادن گۆڕانێکی فه‌نده‌مێنتاڵی به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکادا بێنێت له ئه‌فغانستان، که بڕیاره له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست پێ‌بکات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ مارینا ئۆتاوه‌ی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێوه‌ندی کارنیگی کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:27 خوله‌که.