دکتۆر سه‌عید ئه‌للوندی، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت کوژرانی ئوسامه بن لادن ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت کۆتایی به ڕێکخراوه تێرۆرکاریه‌که‌ی هاتووه و بۆ له‌مه‌ودواش پێویسته به وریاییه‌کی زیاتره‌وه سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا بکرێت.
دکتۆر ئه‌للوندی ده‌شڵێت پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکاریه‌که‌ی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ردا، وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی دووه‌م و سێهه‌می ئه‌لقاعیده‌دا بکات.
دکتۆر سه‌عید ئه‌للوندی له لێداونه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌شڵێت ناکرێت ڕاستی په‌ل هاویشتنی ئه‌لقاعیده فه‌رامۆش بکرێت ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بن لادن کوژراوه ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت پێی وانیه ئه‌و کوشنه‌ی سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده کاریگه‌ری بکاته سه‌ر دۆزی ئه‌لقاعیده.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت وگۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌عید ئه‌للوندیدا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.