نوسین به زمانی منداڵ و بۆ جیهانی منداڵ هه‌روا کارێکی سانا نییه، به تایبه‌تی چۆن بتوانیت خولیای منداڵ به‌لای نوسینێکدا ڕابکێشیت.
یه‌کێک له پێویستیه هه‌ره گرنگه‌کانی نوسینی بابه‌تێک بۆ منداڵان ، نزیک بوونه‌وه و ئاشنا بوونه به بواری سایکۆلۆژی منداڵ له‌و سۆنگانه‌ی چی‌یان ده‌وێت ، چۆن ده‌توانیت په‌یامێک بگه‌یه‌نیت و هه‌روه‌هاش ئاست و ڕاده‌ی کارتێکردنه‌کان له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ساده‌ی منداڵان.
ژوان شوانی میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 16:40 خوله‌که.