له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یاندا هه‌ر سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) بڕیاریان داوه تا هه‌ندێک له داواکانیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نرێن کۆبوونه‌وه پێنچ لایه‌نیه‌که هه‌ڵبپه‌سێرن.
دکتۆر یوسف موحه‌مه‌د ، ئه‌ندامی باڵا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌ر له کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌مه‌وه داواکاریمان هه‌بووه و به‌ڵام هیچ نه‌کرا له‌وانه ساغکردنه‌وه‌ی یاساییانه‌ی دۆسێی ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان کردووه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌شدا هێشتاش وه‌ک ئۆپزسیۆن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بین خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات زیاد بکه‌ینه‌وه و خاڵه ناکۆکه‌کانیش که‌م بکه‌ینه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌بن که ماوه‌که‌ی 7:23 خوله‌که.