وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق گووتویه‌تی ئه‌مریکا زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به دابین کردنی چه‌ک له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ میلیشیاکانی عێراق ، له ده‌مێکدا هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا نزیک بوونه‌ته‌وه له واده‌ی کشانه‌وه‌ی ته‌واویان له عێراق.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ئێران له ڕکابه‌ریه‌کی به‌هێزی ئه‌مریکادایه تا زیاترین پێگه‌ی خۆی له عێراقدا هه‌بێت.
به‌ڕێز جه‌میل ده‌شڵێت ڕه‌وشی عێراق به‌رامبه‌ر به ئێران وای لێهاتووه نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ده‌فرێکی زێڕین خرابێته به‌رده‌م ئێران به‌ڵکو پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکاش ده‌شێت ده‌ست به خواردنی بکات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت له پاش پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق ، کۆماری ئیسلامی سودمه‌ندی یه‌که‌م بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌بن که ماوه‌که‌ی 9:11 خوله‌که.