یه‌کێک له که‌م و کوڕیه‌کانی بواری ڕۆژنامه‌وانی کوردی که‌می ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌تمه‌نده له بوارێک‌دا جا هه‌رچیه‌ک بێت، ته‌ندروستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری، ئابوری، زانستی و هتد.
به‌لام له به‌رامبه‌ردا هێنده ڕۆژنامه‌وانی سیاسیمان هه‌ن که ده‌توانم بڵیم له ژماره نایه‌ن.
یه‌کێک له‌و هه‌وڵه ڕژدانه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندێتی له بواری ڕۆژنامه‌وانی هونه‌ری شێوه‌کاریدا ده‌درێن، هه‌وڵه‌کانی ڕۆژنامه‌وان به‌ختیار سه‌عیده.
به‌ختیار بێ له ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی له‌سه‌ر پێشانگا هونه‌ریه شێوه‌کاریه‌کان، ژماره‌یه‌ک کتێبیشی تایبه‌ت به‌م هونه‌ره به چاپ گه‌یاندووه له‌وانه دنیابینیه‌کانی هونه‌ری شێوه‌کاری، ژنانی شێوه‌کار ، نامیلکه‌ی به‌دیع باباجان.
ڕۆژنامه‌وان به‌ختیار سه‌عید میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌وفایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌له بن که ماوه‌که‌ی 13:08 خوله‌که.