پاش چوار کۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و دوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستاندنه‌کانیان دا تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌نگاو نان ڕووه و چاکسازی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا ده‌کرێت.
ئه‌م بڕیاره له ده‌مێکدایه که هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یاندا ڕۆژێک دیار بکه‌ن بۆ پێنجه‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوانیان.
ئه‌م بڕیاره چ جۆره سیناریۆیه‌کی تر به‌دوای خۆیدا دێنێت له هه‌رێمه‌که‌دا؟
ئه‌گه‌ر مێزی دانوستاندن شوێنی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان نه‌بێت ئه‌ی کوێیه؟
له پاش ئه‌م بڕیاره شییانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان چه‌نده؟
هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستاندن ئایا سه‌ره‌تایه‌که بۆ بنبه‌ستی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا؟
ئه‌م پرسیارانه وه ژماره‌یه‌ک پرسی تریش هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ میوانه‌کانی له به‌رنامه‌ی ڕۆژی هه‌ینی هه‌له‌و واشنتن‌دا خستینیه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌که:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، مامۆسـتا له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، مامۆسـتا له زانکۆی سلێمانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49 خوله‌كه.