له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی سوریا گرنگیه‌کی ستراتیژی هه‌یه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، بۆیه چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان پێویسته به هه‌ستیاری سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ دۆسێی سوریادا بکرێت.
مایکڵ مه‌علوف پێشتر شیکه‌ره‌وه‌ی ئاسایشی بووه له ئۆفیسی وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و گرنگیه ستراتیژیه‌ی سوریا هه‌یه‌تی بۆ ئه‌مریکا ، لیبیا نییه‌تی و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تریش هه‌ن وا ده‌کات واشنتۆن له هه‌نگاوه‌کانیدا به‌رامبه‌ر به سوریا جۆره دوودڵیه‌کی پێوه دیار بێت له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاتنه ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلمینهکانی سوریا به‌ڕێز مه‌علوف ده‌ڵێت جیاوازی له نێوان ئیخوانه‌کانی میسر و سوریادا هه‌یه و مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی کێ جێی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیش ده‌گرێته‌وه یه‌کێکه له گرفته‌کان و بۆته پرسیارێکی سه‌ره‌کی که هێشتا که‌س وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
مایکڵ مه‌علوف ده‌شڵێت تورکیا ده‌توانێت ڕۆڵی له‌شکری له سوریادا بگێڕێت ، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ردا خاکی سوریا بکاته‌وه به بنکه‌یه‌ک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که بۆ هێرشکردنه سه‌ر له‌شکری تورکیا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ مایکڵ مه‌علوف شیکه‌ره‌وه‌ی پێشوی ڕێبازی ئاسایشی له په‌نتاگۆن هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:54 خوله‌که.