له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له ڕێگه‌گرتن کرده‌وه له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گوتیشی ئه‌مریکا بۆخۆی تاک لایه‌نه ڕێ له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ده‌گرێت.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت هاوڕاییه‌ک هه‌یه له نێو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا، به‌ڵام ئه‌وه‌یه به ئاشکرایی نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران ده‌ڵێت پێی وایه به‌ر له‌وه‌ی له عێراق کار له کار بترازێت ئه‌مریکا به‌رنامه و پلانی خۆی هه‌بێت بۆ ڕێگری کردن له‌و لایه‌نانه‌ی ده‌خوازن ده‌ستیان له کاروباری ناوخۆی عێراقدا هه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.