ناکۆکیه‌کانی ناو ڕژێمی ئێران ته‌نها سنوردار نییه له نێوان کۆنه‌پارێزان و ڕیفۆرمخوازانی ئێران‌دا، به‌ڵکو ئێستا وه‌ک به‌دی ده‌کرێت هه‌روادێ و کێشه‌کان قوڵتر و به‌رفراوان تر ده‌بن.
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌م جۆره کێشانه له وڵاته‌که‌دا هه‌بوون ، له ده‌مێکدا که‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا ده‌گوزه‌رێت به‌شێکه له‌و سیناریۆیانه‌ی دروستکراوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانین و یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کان چه‌واشه‌کردنی گه‌ڵانی ئێرانه.
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌شێکی دانهبڕواه له‌و ململانێیه‌ی ناو ئێران‌دا.
ناسری حیسامی، شیکه‌ره‌وه و چاودێری سیاسی: پێم وانییه بتوانرێت هیوایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دابه‌شبونه‌ی ناو کۆنه‌پارێزانی ئێرانی بونیات بنرێت.
مادیح ئه‌حمه‌دی، ڕۆژنامه‌وان: کێشه‌کان له‌سه‌ر پڕۆژه‌کان نییه ، کێ چی پێیه یان پێنیه، به‌ڵکو ته‌وای کێشه‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.
بابه‌عه‌لی میهرپه‌روه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری دێرینی کوردستانی ئێران: سه‌رۆکی ئێران په‌یڕه‌وێکی سیاسی نوێی پێ نییه.
قه‌یرانی ناوخۆیی ئێران هاوکاته له‌گه‌ڵ فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ سه‌ر ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:30 خوله‌که.