وا دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتاش ئه‌م په‌رله‌مانه جێی باس و خواسێکی زۆره.
ئه‌م گه‌ڕه‌ی په‌رله‌مان جیاوازه له گه‌ڕه‌کانی پێشوتری له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی که بۆ یه‌که‌م جاره ئۆپزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بێت.
له‌م دوو ساڵه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی هه‌رێم گه‌لێک گفت و گۆی گه‌رم و گوڕی به خۆوه بینیوه و به‌ڕای هه‌ندێک له چاودێران بوونی ئۆپزسیۆن گوڕێکی تری داوه‌ته چۆنیه‌تی گفت و گۆکان ، هه‌رچه‌نده هه‌شن وای داده‌نێن ئۆپزسیۆن به‌شێکی دانه‌بڕاوه له بوونی ململانێیه‌کی ناته‌ندروست له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی: له‌گه‌ڵ چالاک‌تر بوونی په‌رله‌ماندا به‌ڵام که‌م و کوڕی هه‌ن که پێویستیان به چاره‌سه‌ری ده‌سبه‌جێیی هه‌یه.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی گۆڕان: هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌سه‌ڵاتی حیزبی زیاتر ڕۆڵ ده‌بینێت له ناو په‌رله‌ماندا.
به‌فرین حوسێن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان: له پێناو به‌ژه‌وه‌ندی گشتیدا پێویسته ململانێکان ته‌ندروست بن.
به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه: زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گفت و گۆکانی ناو په‌رله‌مان ته‌ندروست نه بوون و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌خراونه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:48 خوله‌که.