سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له دواترین ڕاگه‌یاندنیدا به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتی چین گوتویه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کان ناده‌ستوریه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ڕیکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێری نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندا بڕیاری له‌سه‌ر درا.
سیروان زه‌هاوی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت که‌لێنی نێوان هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی و هاوبه‌ندی ئه‌لعێراقیه گه‌وره‌یه و له‌وانه‌یه ته‌نها هه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراقی بوون کۆک بن، بۆیه ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه به زیان ده‌که‌وێته‌وه نه‌ک به سوودی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز زه‌هاوی ده‌شڵێت دانانی هه‌رێمه جیاوازه‌کان وه‌ک عێراقی فێدراڵ باشترین چاره‌سه‌ریه بۆ ته‌وای کێشه‌کانی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 15:52 خوله‌که.