کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی کردۆته‌وه به بۆردومانکردنی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌ک ده‌ڵێت بۆ ڕێگه‌گرتنه له هێرشه‌کانی پژاک.
ئه‌م تۆپبارانانه له ده‌مێکدایه قه‌یرانی سیاسی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ سیما و تایبه‌تمه‌ندێتی تایفه‌گه‌رایی زیاتر به خۆوه ده‌بینێت و هاوکاتیشه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا که کورده‌کان ڕاشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاندووه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌دان.
له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری دلێر عه‌بدولقادر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان و ڕێبین ڕه‌سوڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کردووه.
ڕێبین ڕه‌سوڵ: ئهجهندایهکی سیاسی له پشت ئه‌و تۆپبارانانهوهن که ئێران ده‌یکات.
دلێر عه‌بدولقادر: پێم وانیه له‌م قۆناغه ئاڵۆزه‌ی عێراقدا بێجگه له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر تۆپبارهکانی ئێران هیچ شتێکی تر بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 14:51 خوله‌که.