هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق داوایان کردووه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا بدات و چی دی ئه‌و به‌رپرسێتیه نه‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت به‌ڵێ سه‌ره‌ک وه‌زیر پۆستی سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراقیشی هه‌یه به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له عێراقدا ده‌بێت له په‌رله‌ماندا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر بایه‌زید جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر به ژماره‌یه‌کی که‌متریش بێت له‌وه‌ی ئێستا که هه‌ن و ده‌ڵێت بۆ سه‌قامگیری ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌که بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکی له عێراقدا پێویسته.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:53 خوله‌که.