سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه چه‌کداریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لایه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان واته پژاک له دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕاگیراوه.
ده‌مڕاستی پژاک ده‌ڵێت به‌ڵێ شه‌ڕه‌که وه‌ستاوه ، به‌ڵام به‌و مانایه نییه که هه‌موو شتێک ته‌واو بووبێت، تۆپبارانه‌کان به‌رده‌وامه و هێزه‌کانی ئێران له ئاماده‌کاریدان بۆ شه‌ڕێکی تری به‌رفراوانترو قورس‌تر.
شێرزاد که‌مانگه‌ر ده‌ڵێت هێزه‌کانی ڕێکخراوی ئه‌نسارولئیسلام شان به شانی هێزه‌کانی تری ئێران شه‌ڕی پژاک ده‌که‌ن و ده‌شڵێت ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه ئه‌نسار ئه‌و جۆره کارانه بکات و پێشتر کاری له‌و شێوه‌یه‌ی له ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له ناو عێراقیشدا کردووه و ئێستاش ده‌خوازێت به کۆنترۆڵکردنی ناوچه شاخاویه‌کان و شوێنه‌کانی تریش ئاڵۆزی له ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا زیاتر بکه‌ن.
به‌ڕێز که‌مانگه‌ر ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا ئێران ده‌یکات شه‌ڕێکه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌یکات ، هاوکاتی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ن و ده‌خوازێت به‌و جۆره کارانه‌ی درێژه‌ی به مانه‌وه‌ی خۆی بدات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت وگۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ شێرزاد که‌مانگه‌ر ده‌مڕاستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا کردویه‌تی ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.