پاش 3 ساڵ له بایکۆتکردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ، لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بڕیاری داوه بچێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌وه.
خه‌سره‌و گۆران ، سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی سیاسی به‌غدادا هاتۆته ئاراوه و ئێستاش لیستی حه‌دبا هه‌ڵوێسته‌کانی گۆڕاوه و ئه‌و توندڕه‌وی و ڕهگهزپهرستیهی هه‌یبوو به‌رامبه‌ر به کورد له پارێزگاکه‌دا به‌و شێوه‌یه نه‌ماوه و هه‌روه‌هاش گۆڕان له پێکهاته‌ی لیسته‌که‌دا هاتۆته ئاراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز گۆران ده‌شڵێت جیاوازی دانوستاندنه‌کانی ئه‌م دواییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێشوو له‌گه‌ڵ حه‌دبا ده‌کران ئه‌وه‌بوو پێشتر حه‌دبا به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ده‌هاته پێش و سور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناوچه‌یه‌کی دابڕاو یان جێناکۆکی نییه له سنوری پارێزگای موسڵدا، به‌ڵام ئێستا نه‌رمیه‌ک نیشان ده‌دات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:49 خوله‌که.