سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی هێنا بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌کی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بوون له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا، له‌وانه سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا ، قه‌یرانه سیاسیه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق و هه‌روه‌هاش هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی کێسه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کێشه‌ی که‌سی نین به‌ڵکو ڕه‌تکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگێکی نه‌خوازراوه.
له‌وه‌تای ساڵی 2005 ه‌وه هه‌ولێر کێشه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه و به‌رده‌وام به‌غدا گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی به نایاسایی داناوه.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌رێمی کوردستان گرێبه‌ستێکی نوێی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئێکسه‌ن مۆبیلدا مۆر کرد و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌و گرێبه‌سته به ئاگاداری به‌غدا بووه.
ده‌توانیت کلیکی ئه‌م لینکه‌ی لای خواره‌وه بکه‌یت بۆ بینینی ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر دوا کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.