23 یه‌مین کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا و ڕاگه‌یاندنی کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکهییهش بڵاوکرایه‌وه.
یه‌کێک له خاڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کۆتایی ئه‌و کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه بریتی‌بوو له داواکردن بۆ وابه‌سته‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب به دیالۆگێکی بابه‌تیانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی جیاوازیه‌کانی نێوان ئه‌م وڵاتانه. هه‌ره‌ها خاڵێکی تریش پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب بوو له داواکانی گه‌لی سوریا بۆ ئازادی و دیموکراسی.
زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه سه‌رکه‌وتوو بووه.
سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب گرنگی سازدانی ئه‌و کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌ی له دوو ڕوانگه‌وه باسکردووه، یه‌که‌میان پێویستی به کردنی ئه‌و کۆنگره‌یه هه‌بووه له‌م ڕه‌وشی به‌هاری عه‌ره‌به‌ی جیهانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه، گرنگی دووهه‌میشی وه‌ها دانا که گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقه بۆ ناو کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی.
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان گۆڕان له ده‌م و چاوه‌کاندا له‌م کۆنگره لوتکه‌ییه‌ی به‌غدادا به وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره داده‌نێن. به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ڕه‌وشی نوێی جیهانی عه‌ره‌بی ناتوانێت ته‌واوی ئه‌و جیاوازیه بنچینه‌ییانه‌ی له ناو سیسته‌مه سیاسیه عه‌ره‌بیه‌کاندا هه‌ن چاره‌سه‌ر بکات ، به‌ڵکو له‌وانه‌شه جیاوازی نوێش له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین : کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب هێنده‌ی ڕه‌وشه نوێیه‌که‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب گه‌وره نه‌بوو.
له دوا ڕاگه‌یاندنی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بدا ئیدانه‌ی هه‌موو شێوه‌کانی تێرۆریزم کراوه و داوای کاری پێکه‌وه‌ییش کراوه بۆ بنه‌بڕکردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی تێرۆریزم. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پشتیوانی له پێشنیازێکی پادشای عه‌ره‌بستانی سعودیه کراوه بۆ پێکهێنانی نێوه‌ندێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌گژدا چونه‌وه و له‌ناوبردنی تێرۆریزم.
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : تاکه ڕێگایهیهک بۆ ڕێگه‌گرتن له تێرۆریزم به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بریتیه له پرۆسه‌ی دیموکراسی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراسی کراوه.
عێراق له ده‌مێکدا میوانداری ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه ده‌کات که ڕه‌وشی وڵاته‌که خۆی له‌ناو قه‌یرانێکی قوڵدایه، قه‌یرانێکه یه‌کپارچه‌یی عێراقی خستۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه، شیعه و سوننه‌کان تا ئه‌ندازه‌یه‌ک دابڕان له نێوانیاندایه، کورده‌کانیش کارتی مافی چاره‌نوسی خۆیان به‌رزکردۆته‌وه.
به‌ختیار که‌ریم ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : ئه‌و ڕه‌وشه ناوخۆییه‌ی عێراق کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر کۆنگره‌که‌وه.
له کۆنگره‌که‌دا پێشنیازیش کراوه بۆ لایه‌نه فه‌له‌ستینیه‌کان تا پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نێوانیان خێرا بکه‌ن و جیاوازیه‌کانیان وه‌لاوه بنێن و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی خۆیان بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه.
مه‌سعود عه‌بدولخالق ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستاندهرد : له 1948 ه‌وه هه‌رچی بڕیارێک له کوبوونه‌وه لوتکهییهکانی عه‌ره‌بدا له‌سه‌ر فه‌له‌ستین درابێت جێبه‌جێ نه‌کراوه و ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یڵێت ده‌چێته خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێک له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان هاوڕایی له نێوانیاندا هه‌بووه له‌سه‌ر پێویستی به کۆتایی هێنان به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ، به‌ڵام ئه‌و هاوڕاییه نه‌بووه مایه‌ی ده‌رکردنی بڕیارێکی به‌هێز دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له 23 یه‌مین کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:23 خوله‌که.