له عێراق ئاماده‌کاریه‌کان به‌رده‌وامن بۆ کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌یه ، له ده‌مێکدا لیستی ئه‌لعێراقیه مه‌رجی خۆی داناوه و جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراقیش سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌کات.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت وا بڕیاره ئه‌و لیژنه بچوکه‌ی له ناو لیژنه‌ی ئاماده‌کاریدا دیارکراوه و بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپۆرتی خۆی ئاماده بکات و بخرێته به‌رده‌ست سه‌رۆکی عێراق.
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌شڵێت مه‌رجه‌کانی ئه‌لعێراقیه نابنه ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م کۆنگره‌که‌دا چونکه ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر هه‌بووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به دۆسێی تاریق ئه‌لهاشمی جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق و چوونه‌که‌ی بۆ قه‌ته‌ر، دکتۆر مه‌عسوم ده‌ڵێت چونکه دۆسێکه‌ی هاشمی دۆسێیه‌کی سیاسی نییه و یاساییه بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پێی وانییه ئه‌مه‌شیان ته‌گه‌ره دروست بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:15 خوله‌که.