ڕۆژی دووشه‌ممه هێرش کرایه سه‌ر کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ناوجه‌رگه‌ی پارێزگای بابلدا. ئه‌م هێرشه چه‌ند ڕۆژێک پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بوو که له کورده‌کانی دانیشتوی به‌غدا و شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق کرا تا ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن و بگه‌ڕینه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سه‌ردار عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا زۆر لایه‌ن هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییان له خوڵقاندنی ژینگه‌یه‌کی خراپدایه که کێشه و خوێن ڕشتنی لێبکه‌وێته‌وه.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌شڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حکومه‌ت بڵاویکردۆته‌وه بۆ پاراستنی کورد له‌و ناوچانه ، حکومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌وه تا به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵسێت وه‌ک په‌یمانی داوه.
سه‌باره‌ت به لێدوانه وروژێنه‌ره‌کانی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌م ڕه‌وشه سیاسیه‌ی ئێستای عێراقدا و به تایبه‌تیش لێداونه دژ به یه‌که‌کانی ئه‌ندامانی کورد و عه‌ره‌بی شیعه ، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ئه‌رکی په‌رله‌مانتار داکۆکیکردنه له دیموکراسی و فێدراڵیزم و ئازادیه‌کان و مافه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانیه‌کان و ده‌شڵێت به‌و جۆره هاتوهورانه نه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و خزمه‌ت به هیچ شتێکیش ناکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، سه‌ردار عه‌بدوڵا ئاماژه به ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ده‌کات که له ناو په‌رله‌ماندا ڕوویدا له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی کوردستانیه‌وه خوێندرایه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و ده‌شڵێت به‌ڵێ له‌ناو ئه‌ندامانی کورددا هاوهه‌ڵوێستی هه‌یه به‌ڵام یه‌کڕیزی بوونی نییه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 14:37 خوله‌که.