نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له حکومه‌تی سوریا ده‌کات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌موو هێرشه له‌شکریه‌کانی خۆی دژی خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که ڕابگرێت و وابه‌سته‌ی ئه‌و دوا واده‌یه بێت که له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێشنیازه‌که‌ی کوفی ئه‌ناندا دیاریکردبوو.
مه‌حمود عه‌مۆ ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت ڕه‌وشی ئابووری سوریا ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و هه‌روادێ و گرانی زیاد ده‌کات و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵک و له‌سه‌ر ئۆپزسیۆنیش ده‌بێت.
به‌ڕێز عه‌مۆ ئاماژه‌ش به ژماره‌یه‌ک هۆکار ده‌کات که ده‌شێت ببنه مایه‌ی زووتر له ده‌سه‌ڵات لادانی ڕژێمی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و ده‌شڵێت ڕووسیا و چین و ئێران و هه‌روه‌ها حیزبوڵای لوبنان هۆکارن بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی ڕژێمی سوریا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌مۆ ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:03 خوله‌که.