ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه‌کانی ئۆپزسیۆن و جودابیرانی ئێرانی له واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ باسکردنی هه‌نگاوه‌کان ڕووه‌و دیموکراسی له ئێرانی ئاینده‌دا.
سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسه‌کان بریتی بوو له چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه کردن بۆ دیموکراسی له ئێران‌دا وه‌ک وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه.
خالید عه‌زیزی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کێک له کێشه‌کان له‌ناو ئۆپزسیۆنی ئێرانی‌دا ئه‌و جیاوازی ڕوانینانهن که له‌سه‌ر فێدراڵیزم هه‌ن و ده‌شڵێت هه‌ندێک له‌و لایه‌نانه وای ده‌بینن فێدراڵیزم ده‌بێته بنچینه‌یه‌ک بۆ دابه‌ش بوونی ئێران.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌زیزی ده‌شڵێت یه‌کێک له که‌موکوڕیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران ئه‌وه‌یه له ده‌وری یه‌ک کۆنه‌بوونه‌ته‌وه و له‌م کۆنفرانسه‌شدا هه‌ر یه‌که وه‌ک لایه‌نی خۆی به‌شداره و ده‌شڵێت " هیوادارم ئه‌زموونی به‌شداریمان له‌م جۆره کۆبوونه‌وانه‌دا پێمان بڵێت له داهاتوودا به‌ڵکو ڕیگه‌چاره‌یه‌ک ببیننه‌وه و وه‌ک کورد به‌شدار بن تیایدا نه‌ک وه‌ک لایه‌ن".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:51 خوله‌که.