ڕۆژی پێنجی مانگی چوار عێراقیه‌کان له کۆنگره‌ی نیشتیمانی وڵاته‌که‌یاندا باس له ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی کێشه‌کانیان.
له‌تیف موسته‌فا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه سیما و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌موو حکومه‌ته‌کانی عێراق حکومه‌تی قه‌یران بوون و به‌رده‌وامی ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به وڵاتیانی عێراقی گه‌یاندووه.
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی لیستی عێراقیه‌ی سپی ده‌یدات وه‌ک ناوبژیوان له نێوان کورده‌کان و حکومه‌تی نێوه‌ندیدا، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت پێی وانییه پێشنیازه‌کانی عێراقیه‌ی سپی بایه‌خێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت و ده‌شڵێت وه‌ک ئه‌وه وایه عێراقیه‌ی سپی پاکانه بکات، چونکه هه‌ندێک له ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م لیسته ڕای زۆر خراپیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ له‌تیف موسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:49 خوله‌که.