یاسادانه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای ڕؤڵێکی گه‌وره‌تر و چالاکانه‌تری ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ ڕووخاندنی دیکتاتۆریه‌ت له سوریادا و یه‌کێک له‌و ڕێگه‌یانه‌ی ئاماژه‌یان پێکردووه دابینکردنی چه‌که بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی دژ به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بۆ سه‌ردانێکی دوو ڕۆژی گه‌یشتۆته تاران پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران. وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجامدانی وتووێژه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی.
کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له به‌غدا ده‌کرێت و سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌دا ناکات، به‌ڵام یاداشتێک به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ناکۆکیه‌کانی ناو عێراق و به گشتیش له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌خاته به‌رده‌ست به‌شداربووانی کۆبونه‌وه‌که‌وه.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا له تورکیا کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه و پلان بۆ پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د. ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریا پڕۆژه‌ی خۆیان هه‌بووه و ثرۆژهکهیان بریتی بووه له داواکانی کورد له ئایندهی سوریادا.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ستراتیژیه‌تێکی نوێی ڕاگه‌یاند( هێڵه سه‌ره‌کیه‌کانی ستراتیژیه‌تی چاکسازی له هه‌رێمی کوردستان) بۆ په‌یڕه‌و کردنی ڕیفۆرم و به‌گژدا چونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمه‌که‌دا
سه‌رۆکی ڕوسیا ئاگاهی ده‌دات که پێشنیازه‌کانی کوفی ئه‌نان، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب دوا ده‌رفه‌ته بۆ سوریا تا وڵاته‌که له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ دووربخاته‌وه. هه‌روه‌هاش دیمتری مێدڤێدیڤ پشتیوانی ته‌واوی مۆسکۆی بۆ ئه‌رکه‌که‌ی به‌ڕیز ئه‌نان ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ئۆفیسی سه‌رۆکی عێراق وا بڕیاره ڕۆژی پێنجی مانگی داهاتوو کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عیراق بکرێت که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقه.
هه‌نگاو له ئارادان بۆ یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا و سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نێکی یه‌کگرتوی له‌شکریی ده‌ستیپێکرد که ئه‌رکه‌که‌ی یه‌کخستنی هێزه چه‌کداره‌کانی ئۆپزسیۆنه له ناو سوریادا.
سه‌رۆکی عێراق و سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق و هه‌روه‌هاش باسکردنی ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا شه‌ری قورس له نێوان هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌دا ڕوویانداوه و وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ئه‌م شه‌ڕانه هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا بنکۆڵ ده‌کات.
کوفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی مۆسکۆ و بێژینگ ده‌کات به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی دۆسێی سوریا. ئه‌م سه‌ردانه هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی سه‌رکوتکردنه‌کانی ڕژێمی سوریا دژ به خۆپیشانده‌رانی وڵاته‌که.
جارێکی تریش دامه‌زراوه‌ی به‌درخان به پریاسکه‌ی فه‌رهه‌نگیی خۆیه‌وه ڕوو له پایته‌ختێکی تری وڵاتانی جیهان ده‌کات و ڤێستڤاڵی فه‌رهه‌نگی خۆی له‌مساڵدا له تبلیسی پایته‌ختی گورجستان کرد.
له‌م یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا زمانی ڕاگه‌یاندن له نێوان کوردی عێراق و هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که هه‌م توند و هه‌م زبریش بوون.
هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌درێن له لایه‌ن هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانه‌وه.
هه‌روادێ و قورس بوونی زیاتری شه‌ڕه‌کان له ناو سوریادا له نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه ئاسایشیه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی وڵاته‌که و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری خۆپیشاندانه‌کان وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ئاماژه‌ن به‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتی کردنی کورده‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا، ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له پێش هه‌موو شتێکدا پشت به ده‌ستوری عێراق ده‌به‌ستێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له وڵاته‌که‌دا هاتوونه‌ته پێش.
ده‌شێت بگوترێت شه‌ڕێکی سارد له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌ستی پێکردووه ، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند که هه‌رێم جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ڕاده‌ستی به‌غدا ناکاته‌وه، که له‌وێ به تاوانی ده‌ست هه‌بوون له تێرۆریزمدا له لایه‌ن دادگاوه داواکراوه.
ئه‌مڕۆش شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ده‌هه‌ژێنێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که ئه‌و ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وانه له ئه‌ستۆی ده‌سته و تاقمه توندڕهواهکان ده‌نێن و گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ئۆپزسیۆنی سوریاش داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیانه ده‌کات له‌و جۆره هێرشانه.
سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه جارێکی تریش هه‌ڕه‌شه ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراق نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا دۆسێکانی ئه‌و ئاڵۆزیه سیاسانه ده‌باته ناو کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له به‌غدا بکرێت
ڕاسپێرداراوان بۆ پۆسته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستاندا کۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری یه‌کگرتوو له کابینه‌ی نوێ‌دا
زیاتر نیشـان بده