وا بڕیاره لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش تاووتوێکردنی، ڕاپۆرتی خۆی ئاماده بکات له‌سه‌ر به‌رنوسی یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمه‌که‌دا.
دکتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنوسه ده‌مێکه له په‌رله‌مانه و تا ئێستا دوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌نگدانه له‌سه‌ر به‌نده‌کانی ئه‌و به‌رنوسه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ناکۆکی له نێوان لایه‌نه‌کانی ناو په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنوسه ، دکتۆر ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ناکرێت ناوی ناکۆکی لێبنرێت ، به‌ڵکو ڕاگۆڕینه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن لیژنه‌کانی په‌یوه‌ندییان به‌م پڕۆژه یاساییه‌وه هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:25 خوله‌که.