له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌ب که له به‌غدا کرا، داوا له ڕژیمی سوریا کرا ده‌بێت ده‌سبه‌جێ و به ته‌واوه‌تیش پلانه‌که‌ی کوفی ئه‌نان جێبه‌جێبکات.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی و چالاکوان ده‌ڵێت بێجگه له‌و ناکۆکیانه‌ی له‌ناو ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا هه‌ن ، ڕۆڵێکی تایبه‌تی ئێرانیش هه‌بووه له‌سه‌ر عێراق که وایکردووه له کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌دا هاوڕاییه‌ک له‌سه‌ر دۆسێی سوریا نه‌بێت.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات زۆرێک له لایه‌نه سیکیولاره‌کان و لێبڕاڵه‌کان له شۆڕشی سوریادا پاشکه‌وتوون و گووتاری ئیخوان موسلیمینه‌کان باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:47 خوله‌که.