له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ه‌وه هێنده‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو باس له ئه‌گه‌ره‌کانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌کراوه.
باسکردنه‌که ئه‌وه‌نده گه‌رم و گوڕ بوو گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بگوترێت له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. چه‌مکی ده‌وڵه‌ت بوون هه‌ر کاتێک هاتبێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه باس له ژماره‌یه‌ک فاکته‌ری ده‌ره‌کی کراون وه‌ک ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌و شێوه‌یه نه‌بوو.
بۆ تیشک خستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
که‌مال ڕه‌ئوف ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 15:00 خوله‌که.