جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای که‌رکوک ده‌کات پاش ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا کردی و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌وێ کرد به‌بێ ئاماده بوونی وه‌زیره کورده‌کان.
له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا له شاری هولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌دان که‌س خۆپیشاندان دژی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک له گۆڤاری چرپه‌دا ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به ئاینی ئیسلام کراوه. له‌و خۆپیشاندانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا توندوتیژیش ڕوویداوه.
65 ئەندامی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق یاداشتێکیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تیایدا داوا کراوه چیی دی یاسای ژماره یه‌کی ساڵی 2005 پێشێل نه‌کرێت. به‌پێی ئه‌و یاسا په‌سه‌ندکراوه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌و شوێنه‌یه دۆسێ سیاسی و ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی تیادا یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه.
کۆمیته‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران پلانێکی حکومه‌تی ئێرانی ڕه‌تکردۆته‌وه که تایبه‌ت بووه به زیاد کردنی نرخی به‌شه خوارده‌مه‌نی و سوته‌مه‌نی که به پسوڵه‌ی مانگانه ده‌درێت به وڵاتیانی ئێرانی.
شه‌ڕیکی قورس له نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریادا ڕوویداوه له پایته‌ختی هه‌رێمێکی به‌رهه‌م هێنی نه‌وتدا له سوریا.
شه‌وی ڕابردوو چیرۆکنوسی ناوداری کورد موحه‌مه‌د موکری به نه خۆشیه‌کی کوت و پڕ کۆچی دوایی کرد و ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه له گۆڕستانی ڕاپه‌ڕین له شاری سلێمانی ته‌رمه‌که‌ی به خاک سپێردرا.
له عێراق جارێکی تریش باس و خواس له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هاتۆته‌وه ئارا‌و هه‌ندێک لایه‌نیش ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوی عێراق به ئه‌ڵته‌رناتیڤ ناودێر ده‌که‌ن بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستا ئه‌گه‌ر هاتوو متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه.
ئه‌و ژماره که‌مه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له سوریان له هه‌وڵدان بۆ زێره‌ڤانی کردنی قه‌یرانێکی ئێجگار گه‌وره.
وا بڕیاره له دره‌نگانێکی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش له به‌غدا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کۆببنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چواری پێنجی ساڵی 2010 خوێندکارێک له شاری هه‌ولێر به کۆمه‌ڵێک هیوای گه‌نجانه‌ی خۆیه‌وه ڕوو له کۆلیژه‌که‌ی ده‌کات تا ئه‌و یه‌ک دوو مانگه‌ی ماویه‌تی له خوێندندا ته‌واوی بکات و بڕوانامه‌ی زانکۆ به‌ده‌ست بێنێت و ئیدی زیاتر بکه‌وێته ناو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی ژیانیه‌وه و ئه‌و خه‌ونانه‌ی هه‌یه‌تی پێیان بگات.
له شاری سلێمانی هونه‌رمه‌ند زیره‌ک میره په‌یکه‌رێک بۆ که‌رێک درورست ده‌کات ، به‌رگێکی مۆدێرنانه‌ی به‌به‌ردا ده‌کات، پرسیارگه‌لێک به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ڕیکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌فغانستان که ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباما و حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستانه‌وه مۆرکرا کارادانه‌وه‌ی جۆراو جۆر هه‌بوون له‌سه‌ری
نرخی دراوی عێراقی له به‌رامبه‌ر دۆلاردا له دابه‌زیندایه و گرانیش ڕووی له بازاڕه‌کانی عێراق کردووه و هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشی گرتۆته‌وه
ده‌ڵێت ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا پشێویه‌کی زۆریش ده‌خاته نێوان سیکیولار و ئاینیه‌کان و سوننه‌کان و عه‌له‌ویه‌کان و هه‌روه‌ها کورد و عه‌ره‌بیش
وا بڕیاره له‌م مانگه‌دا کۆبوونه‌وه نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراق بکرێت که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌یه
عێراق وڵاتێکی لێوان لێو له قه‌یران و ناکۆکی، ئه‌و وڵاته‌ی له ساڵی 2003وه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیانه‌وه نه‌یتوانیوه سه‌قامگیریه‌کی سیاسی بێنێته ئاراوه به‌شێوه‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی بتوانن نه‌خشه ڕێژی بکه‌ن بۆ ئایندهی ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و به شه‌ڕ وێرانبووه.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نیوه‌ندێکی تایبه‌ت هه‌یه بۆ به توانا کردنی کارمه‌ندان له هه‌رێمه‌که‌دا به تایبه‌تی و له عێراقیشدا به گشتی.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دا وڵاته‌که‌ی به‌شی یه‌که‌می ئه‌و 36 فڕۆکه جه‌نگیه‌ی له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کڕیویه‌تی به ده‌ست ده‌گات. ده‌شڵیت ژماره‌یان 24 فڕۆکه‌ی جۆری F16 یه
ئه‌و ڕێبه‌ره عێراقیانه‌ی له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌وه ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که‌وتۆته باسکردنی دانانه‌وه‌ی لیژنه‌کانی ناو په‌رله‌مان و گۆڕانکاریش له ژماره‌یه‌ک له لیژنه‌کاندا و فراکسیۆنی گۆڕانیش داوای سه‌رۆکایه‌تی ژماره‌یه‌ک لیژنه‌ی کردووه.
زیاتر نیشـان بده