نرخی دراوی عێراقی له به‌رامبه‌ر دۆلاردا له دابه‌زیندایه و گرانیش ڕووی له بازاڕه‌کانی عێراق کردووه و هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشی گرتۆته‌وه.
دکتۆر دلێر شاوێس، پسپۆڕی ئابووری ده‌ڵێت ئه‌و گرانیه و دابه‌زینه‌ی نرخی دیناری عێراقی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و سزا ئابوریانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانن به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه و ئه‌وه‌ش وایکردووه بازرگانانی ئێرانی ڕوو له بازاڕه‌کانی عێراق بکه‌ن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر دلێر شاوێس باسیش له‌وه ده‌کات که به‌رپرسێتی باشکردنی ڕه‌وشی ئابوری عێراق له ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراقه نه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:23 خوله‌که.