65 ئەندامی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق یاداشتێکیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تیایدا داوا کراوه چیی دی یاسای ژماره یه‌کی ساڵی 2005 پێشێل نه‌کرێت. به‌پێی ئه‌و یاسا په‌سه‌ندکراوه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌و شوێنه‌یه دۆسێ سیاسی و ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی تیادا یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه.
گۆران ئازاد ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا ناڕۆشنیه‌کی یاسایی پێوه دیاره له نێوان سیسته‌مێکی سه‌رۆکایه‌تی و سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئازاد ده‌شڵێت به‌پێی یاسا سه‌رۆکی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی باڵای هه‌رێمی کوردستانی عێراقه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ش ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته کۆی دیدار و سه‌ردانه‌کان ڕاوێژێکی په‌رله‌مانی تیادا بێت و ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه ڕاوێژ به په‌رله‌مان ناکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:26 خوله‌که.