له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا له شاری هولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌دان که‌س خۆپیشاندان دژی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک له گۆڤاری چرپه‌دا ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به ئاینی ئیسلام کراوه. له‌و خۆپیشاندانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا توندوتیژیش ڕوویداوه.
سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه خۆی له خۆیدا بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ژماره‌یه‌ک پرسیار ، له‌وانه بۆچی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌رد باران بکرێت ؟ یانیش ئه‌وه‌ی بۆ له‌م کاته‌ودا گۆڤاری چرپه بابه‌تێکی له‌و شێوه‌یه بڵاو دکاته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، عه‌لی که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌شڵێت ژماره‌یه‌ک پێشێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤدا له‌ده‌می ئه‌و ڕووداوه‌دا تۆمارکراون له‌وانه هێرش کردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و هه‌ڕه‌شه کردن له پیاوانی ئایینی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 13:16 خوله‌که.