له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زۆرێک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له سوریادا چاویان له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه تا هه‌نگاوی کۆنکرێتی بنێت به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی سوریا ، هاوکات کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش به جۆرێک له دوو دڵیه‌وه ده‌ڕوانێته ئۆپزسیۆنی سوریا به تایبه‌تیش له ڕوانگه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی له‌ناو ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریادا هه‌ن.
دکتۆر ئه‌نتۆنی کۆردسمان ، ئه‌ندامی باڵا له نیوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا پشێویه‌کی زۆریش ده‌خاته نێوان سیکیولار و ئاینیه‌کان و سوننه‌کان و عه‌له‌ویه‌کان و هه‌روه‌ها کورد و عه‌ره‌بیش.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر کۆردسمان، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:05 خوله‌که.