شه‌وی ڕابردوو چیرۆکنوسی ناوداری کورد موحه‌مه‌د موکری به نه خۆشیه‌کی کوت و پڕ کۆچی دوایی کرد و ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه له گۆڕستانی ڕاپه‌ڕین له شاری سلێمانی ته‌رمه‌که‌ی به خاک سپێردرا.
موحه‌مه‌د موکری خاوه‌نی چه‌ندان ڕۆمان و چیرۆک و نوسینی جۆراو جۆر بووه که به ڕای زۆرێک له ڕه‌خنه گران هه‌میشه له نوسینه‌کانیدا گیانی داهێنانه‌ی خۆیی پاراستوه له‌وانه (تۆڵه) ، (هه‌ره‌س) ، (سه‌گوه‌ڕ).
موحه‌مه‌د موکری وه‌ک چۆن جار جاره هزری خۆی ده‌دایه ده‌ست ڕه‌نگ و ئه‌ندێشه‌کانی خۆی به ڕه‌نگ نومایشت ده‌کرد ، ئاوه‌هاش به وه‌رگێڕان سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵ ده‌قه‌کاندا ده‌کرد. یه‌کێک له به‌رهه‌مه وه‌رگێڕاوه‌کانی موکری، سێ به‌رگه به‌ناوبانگه‌که‌ی (عاشقه ناوداره‌کان) بوو.
موحه‌مه‌د موکری بۆ زیاتر له چل ساڵ خزمه‌تی به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی کوردی کرد.