وا بڕیاره له دره‌نگانێکی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش له به‌غدا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کۆببنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م دانوستاندنه‌ی به‌غداش ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت به‌ڵام ده‌شڵێت به دووری نازانێت به‌هۆی ئه‌و فشاره ئابوریانه‌ی له‌سه‌ر ئێرانن ، تاران به به‌رنامه‌یه‌کی نوێوه له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی به‌غدادا ئاماده‌بێت.
ڕۆژنامه‌وان کرماشانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئێران وه‌ک هه‌وڵه‌کانی پێشوتری هه‌ر له هه‌وڵی یاریکردندایه به کات و هه‌ستیاری دۆسێی ناو‌کی ئێران وایکردووه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌ندێک له داواکانی ئێران قایل بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:48 خوله‌که.