عێراق وڵاتێکی لێوان لێو له قه‌یران و ناکۆکی، ئه‌و وڵاته‌ی له ساڵی 2003وه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیانه‌وه نه‌یتوانیوه سه‌قامگیریه‌کی سیاسی بێنێته ئاراوه به‌شێوه‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی بتوانن نه‌خشه ڕێژی بکه‌ن بۆ ئایندهی ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و به شه‌ڕ وێرانبووه.
قه‌یرانی سیاسی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ ڕووه‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات و کۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌کان نه‌یانتوانیوه گرێکان بکه‌نه‌وه یان هه‌نگاو بن ڕووه‌و ئاشته‌وایی.
فاکته‌ری ده‌ره‌کی ڕۆڵی خۆی هه‌یه له ئاڵۆزبوونی قه‌یرانه‌که‌دا. شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان سه‌رکرده‌کانی عێراق هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ڕوویان له پایته‌خته‌کانی وڵاتانی دراوسێیه، به نیو هێنده باوه‌ڕیان به‌وه نییه له به‌غدادا کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئیمان حه‌مید ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌م کێشانه‌ی وڵاته‌که‌ی به ئاسایی ده‌زانێت و له‌و بڕوایه‌شدایه به‌ره‌نجامی ڕه‌وشی نوێی پاش ساڵی 2003ی وڵاته‌که‌ین.
خانم حه‌مید ده‌ڵێت کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی عێراق و تۆکمه کردنی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی ته‌واوی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کات نه‌ک هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت.
زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رده‌وام له هه‌وڵی له په‌راوێزنانی لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی حکومه‌ته‌که‌یدایه نه‌ک ئه‌وه‌ی له بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کاندا به‌شدارییان پێبکرێت.
ئیسماعیل غازی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانه له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه و ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌نه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێناسه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی هاوبه‌شیی نیشتیمانی ده‌کات.
به‌ڕێز غازی له‌و بڕوایه‌دایه لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌م حکومه‌ته و پێکهێنانی حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی وڵاته‌که ده‌خاته ناو گێژاوی تری سیاسیه‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت کاتێک ده‌نگده‌ران بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن نه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی کاتێک له‌سه‌ر مێزێکی دانوستاندن ڕێکده‌که‌ون له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چه‌ند لایه‌نێک بۆ لێدانی لایه‌نێکی تر دوور له هه‌موو پره‌نسیپه سیاسیه‌کان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیمان حه‌مید ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، و ئیسماعیل غازی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی راپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:58 خوله‌که.