ئه‌و ژماره که‌مه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له سوریان له هه‌وڵدان بۆ زێره‌ڤانی کردنی قه‌یرانێکی ئێجگار گه‌وره. توندوتیژیه‌کان له حومس و حه‌ما و دیمه‌شق و شوێنه‌کانی تریش به‌رده‌وامن، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌م ئۆپزسیۆن و هه‌میش حکومه‌تی سوریا له مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێکه‌وتن.
ئێلیزابێث ئارۆت ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له دیمه‌شق وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵی نه‌رویژی ڕۆبێرت موود کردووه.
ژه‌نه‌راڵ موود سه‌رکرده‌ی ده‌سته‌ی چاودێریکردنی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه له سوریا.
هه‌ندێک هه‌ن ئه‌رکی ئه‌م ده‌سته‌یه به کارێک داده‌نێن که شیانی ئه‌نجامدانی هه‌ر زۆر قورسه، به‌ڵام ژه‌نه‌راڵ موود ده‌ڵێت له‌سه‌ر زه‌مین هه‌ندێک هه‌نگاوی دیاریکراوی کۆنکریتی هه‌ن و وه‌ک ده‌ڵێت کاریگه‌ریه‌کانی بوونی ئه‌م ده‌سته‌ی چاودێریه هه‌ستی پێده‌کرێت به‌تایبه‌تی که له هه‌ندێک ناوچه‌دا بۆردومانکردن و شه‌ڕ و پیکدادان که‌می کردووه.
ئێستا ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت جیهادیه‌کان هاتونه‌ته ناو هاوکێشه‌ی سوریاوه، واته ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی تازه به تازه دروست بوون وه‌ک ( جهبههتولنوسره) که به‌رپرسێتی خۆی له ژماره‌یه‌ک هێرشی جۆراوجۆر ڕاگه‌یاندووه.
ژه‌نه‌راڵ موود ده‌ڵێت ناتوانێت ئه‌و جۆره ڕێکخراوانه پشتڕاست بکاته‌وه به‌ڵام به ده‌نگی ئه‌مریکای گووت لایه‌نه‌کانی ناو سوریا ناخوازن ئایندهی وڵاته‌که‌یان به‌و شێوه‌یه ببینن له لایه‌ن ڕێکخراوه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه بسهپێنریته سه‌ریان.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 4:38 خوله‌که.