ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ستیان کردووه به کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی له ئه‌ستانبوڵ به‌مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که و هه‌روه‌هاش دیاریکردنی سه‌رۆکێکی نوێ له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی کێشه‌کانی عێراق و درێژه پێدانی هه‌وڵه‌کان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، هه‌وڵیش له ئارادان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاره‌وه بۆ پشتیوانی کردنی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
شاعیر عه‌بدوڵا سوله‌یمان ، دانیشتوی وڵاتی که‌نه‌دا میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی وه‌ک ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازکردنی عێراق له‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی که هه‌روادێ قوڵتر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و گه‌رم گوڕ بوونی زیاتری مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، ئێستا له‌و وڵاته ئه‌و ده‌نگۆیانه هاتوونه‌ته ئاراوه که ئه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌یه‌ی متمانه‌یه به هاندانی وڵاتانی سوننه ئاینزای ناوچه‌که‌یه
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤه‌وه باس له خراپ بوونی باری ته‌ندروستی موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند سه‌رۆکی زیندانیکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ده‌که‌ن
ئاکه‌په پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا و لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که جه‌هه‌په له ئانکه‌ره کۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له تورکیایه به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی پشتیوانی له ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن
هێشتاش ناتوانرێت بگوترێت هاوڕاییه‌کی گشتی له عێراقدا هاتۆته ئاراوه له‌سه‌ر داواکان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌مێکدا هه‌ندێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ڕایه‌نگه‌یاندوه هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان که‌س دیاری ناکه‌ن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی.هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌مێکدا هه‌ندێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ڕایه‌نگه‌یاندوه هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان که‌س دیاری ناکه‌ن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی. دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستانی عێراق خۆی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی هه‌یه و ئه‌و کێشانه‌ی له‌گه‌ڵ نێوه‌نددا دروست بوون ته‌نها به مه‌به‌ستی بردنه ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کانه و هه‌روه‌هاش وه‌رچه‌رخاندنی ڕای گشتیه ڕووه‌و مالیکی. له‌سه‌ر جیاوازی ڕاوبۆچوون له نێوان لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت بێگومان هۆکار هه‌ن ، كه يهكێکیان هۆکاری جوگرافیه ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز له‌ژێر کاریگه‌رییه‌کانی ئێراندایه و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی زه‌ردیش له‌ژێر کاریگه‌رییه‌کانی تورکیادایه. به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک کردووه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:18 خوله‌که.
له هه‌ل و مه‌رجی نوێی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا چ جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه و بیرکردنه‌وه‌کان به‌هه‌ر جۆرێک بێت ڕۆڵی ئۆپزسیۆنی ئێران به گشتی چۆن ده‌بێت و ئۆپزسیۆنی کوردیش به تایبه‌تی.
ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاگاهی داوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی ئیسرائیل به بروسکه‌ی کۆماری ئیسلامی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه سزا ئابوریه‌کانی ڕۆژئاوا هیچ کاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێرانه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو سوریاییه‌کان دڵنیا بکرێنه‌وه له‌وه‌ی ئاینده‌یه‌کی باشتریان ده‌بێت له ڕێی گواستنه‌وه‌یه‌کی دیموکراسیانه بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی خۆیی.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له میانه‌ی یه‌که‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یدا نکوڵی له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی حه‌وله ده‌کات و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریاش به پیلانگێڕانی بیانی ناودێر ده‌کات.
گه‌وره مه‌لایه‌کی ناوداری شیعه‌کانی عێراق فه‌توایه‌کی ئایینی داوه بۆ بنکۆڵکردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ له‌کارلادانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
هه‌واڵی جۆراوجۆر هه‌ن له‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزاکان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و هێشتا هه‌واڵێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه نییه که ئایا ژماره‌ی پێویستی ئیمزاکان کۆکراونه‌ته‌وه یان نا.
داداگای وڵاتی میسر بڕیاری زیندانیکردنی هه‌تا هه‌تایی دا به‌سه‌ر سه‌رۆکی پێشوی وڵاته‌که و وه‌زیری ناوخۆی سه‌رده‌می حوسنی موباره‌کیش له‌و دۆسێیه‌دا که له میدیای میسریدا به دادگایی‌کردنی سه‌ده ناودێر کراوه. حوسنی موباره‌ک و حه‌بیب ئه‌لعادلی ڕووبه‌ڕووی تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی و کوشتنی به مه‌به‌ستی خۆپیشانده‌ران بووبوونه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراق. هاوشێوه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له ڕاپۆرته‌که‌ی ی‌و ئێندا ئاماژه به هه‌بوونی به‌ره‌وپێشچوون کراوه له مه‌سه‌له‌ی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتاش کاری زۆر ماوه بکرێت بۆ جێگیرکردنی پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراوی کرد بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سوریا، هاوکاتی دۆزینه‌وه‌ی 13 ته‌رم له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.
ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده عێراقیه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه له هاوینه هه‌واری دوکان کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراق و هه‌روه‌هاش تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
زیاتر نیشـان بده