هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌مێکدا هه‌ندێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ڕایه‌نگه‌یاندوه هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان که‌س دیاری ناکه‌ن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستانی عێراق خۆی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی هه‌یه و ئه‌و کێشانه‌ی له‌گه‌ڵ نێوه‌نددا دروست بوون ته‌نها به مه‌به‌ستی بردنه ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کانه و هه‌روه‌هاش وه‌رچه‌رخاندنی ڕای گشتیه ڕووه‌و مالیکی.
له‌سه‌ر جیاوازی ڕاوبۆچوون له نێوان لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت بێگومان هۆکار هه‌ن ، كه يه‌كێکیان هۆکاری جوگرافیه ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز له‌ژێر کاریگه‌رییه‌کانی ئێراندایه و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی زه‌ردیش له‌ژێر کاریگه‌رییه‌کانی تورکیادایه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:18 خوله‌که.