ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده عێراقیه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه له هاوینه هه‌واری دوکان کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراق و هه‌روه‌هاش تاووتوێکردنی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوڕاییه‌ک هاتۆته ئاراوه له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیر و ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌ستوری عێراق به دوو ڕێگه ده‌کرێت یان ئه‌وه‌تا سه‌رۆکی کۆمار داوایه‌ک ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان بکات، یانیش په‌رله‌مان لیپێچینه‌وه له سه‌ره‌ک وه‌زیر بکات و ئه‌وجا متمانه دانه‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که له‌وبڕوایه‌دایه لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنێت، چونکه لایه‌نی سه‌دریش جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی کاتێک دێته سه‌ر ده‌نگدان ئه‌وا ده‌نگ به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌که ده‌ده‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:13 خوله‌که.