وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له تورکیایه به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی پشتیوانی له ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌کان به مه‌به‌ستی ڕێکخستنی سزای نوێن دژی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌هاش وتووێژ کردن له‌سه‌ر باشترین شێوه‌ی ده‌ستکردن به گواستنه‌وه‌ی سیاسی بۆ لادانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا داوا ده‌کات کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتر بکرێت به به‌شداری کۆمکاری عه‌ره‌ب و ڕێکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها ئێرانیش.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی سکات ستێرن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:23 خوله‌که.