ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاگاهی داوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی ئیسرائیل به بروسکه‌ی کۆماری ئیسلامی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه سزا ئابوریه‌کانی ڕۆژئاوا هیچ کاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێرانه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵوێست و دید و بۆچوونی توندی پێشتری ئێرانه، به‌ڵام به زمانێکی توند تر هاوکاتی وتووێژه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاشدا.
ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوا به‌و هیوایه‌ن وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس باسی ده‌کات په‌یماننامه‌یه‌کی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هۆکار بیت بۆ هێور کردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به خواسته ناوکیه‌کانی ئێران، له ده‌مێکدا کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هه‌موو بژاره‌کانیان به کراوه‌یی هێشتۆته‌وه وه‌ک هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ڕۆژئاوا مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان ئێران مه‌تریاڵی ناو‌کی بۆ دروستکردنی چه‌ک به‌رهه‌م بێنێت.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕۆژئاوای به درۆ ناودێر کرد که وه‌ک ده‌گوترێت ئێران به نهێنی خه‌ریکی دروستکردنی چه‌کی ناوکیه و جارێکی تریش ڕوانینی ئێرانی دووباره کرده‌وه که ڕیاکته‌ره‌کان بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی وزه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستیه.